گێتی
وەزیری بەرگری ئیسرائیل ناوەڕۆکی رێککەوتنی پاریسی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری بەرگری ئیسرائیل ناوەڕۆکی رێککەوتنەکەی پاریسی لەگەڵ دەسەڵاتی جۆلانی لە دیمەشق بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد ناوچەیەکی داماڵراو لە چەک و چەکدارە جیهادییەکان لەناو سوریا دروست دەکەن.
یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند "سیاسەتی ئەمنی ئیسرائیل لە سوریا، کە بە هاوکاری لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ سەرکردایەتی کردووە دوای رووخانی ئەسەد، جێبەجێیان کرد، لەسەر بنەمای بەرگری نوێی ئیسرائیل، ئەوەش دوای رووداوەکانی 7ی ئۆکتۆبەر، کە مەرجی ئەوەیان داناوە کە پێویستە بەربەستێک پێکبهێنێت بۆ جیاکردنەوەی رێکخراو و هێزەکانی جیهادی لە سنوورەکان و ناوەندەکانی دانیشتوانی ئیسرائیل".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سوپای ئیسرائیل لووتکەی چیای هەرموون و ناوچەی ئەمنی لە قووڵایی خاکی سوریا کۆنترۆڵ دەکات و لەوێشەوە شارۆچکە و بەرزاییەکانی جۆلان و جەلیل لە دزەکردن و هەڕەشەی تیرۆریزمی گرووپە جیهادییەکان دەپارێزێت کە لەناو هێزە ئەمنییەکانی سوریادا چەسپاون، توخمە تیرۆریستییە فەڵەستینییەکانی حەماس و جیهادی ئیسلامی کە لە سوریادا ئامادەن، هەروەها هێزەکانی لایەنگری ئێران کە هەوڵی خۆڕێکخستنەوە دەدەن".
ئەوەشی خستەڕوو "جگە لەوەش ئیسرائیل گەرەنتی سەلامەتی و ئاسایشی دروزەکان لە سوریا دەکات و رێگە نادات بەهیچ شێوەیەک زیانیان پێبگات. ئەمە پەیوەندییەکی راستەقینەی برایەتییە لەگەڵ برا دروزەکانیان و گەلی ئیسرائیل".
ب ح

بیروڕا