کوردستانی

جۆلانی سێ پارێزگای سوریای پێشکەشی ئیسرائیل کردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


جۆلانی سێ پارێزگای سوریای پێشکەشی ئیسرائیل کردووە
مەودا میدیا-

چالاکوانێکی سیاسی کورد لە ئەڵمانیا ئاشکرایکرد پەلاماردانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی کوردنیشین لە حەڵەب بۆ داپۆشینی ئابڕووچوونی رێککەوتنی تیمەکەی جۆلانییە لەگەڵ شاندی ئیسرائیل لە پاریس کە 800 کیلۆمەتر چوارگۆشەیان رادەستی ئیسرائیل کردووە.

مەکی رەڤەند یەعقوب ئامێدی، چالاکوانی سیاسیی کورد لە ئەڵمانیا بە مەودا میدیای راگەیاند "پێویستە لێپرسراوانی هەسەدە پێداچوونەوە بە ریزەکانیاندا بکەنەوە چونکە چەکدارە عەرەبەکان یەکەمجاریان نییە خیانەت دەکەن، شەوی رابردوو گەڕەکی ئەشرەفیەیان رادەستی جۆلانی کرد و پێشتریش هۆزە عەرەبییەکان مینبج و تەلڕەفعەتیان رادەستی تورکیا کردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویست بوو هەسەدە بۆ کەمکردنەوەی فشاری چەکدارانی جۆلانی چەند بەرەیەکی تری شەڕی بکردایەتەوە، چونکە چەند سەد شەڕڤانێک شەڕی هەزاراب چەکداری تیرۆریست  بە درۆن و تۆپ و تانکیان پێناکرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی مەسعود بارزانی لەگەڵ جۆلانی هیچ لەبەرژەوەندی هەسەدە نییە لە کاتێکدا چەکدارانی جۆلانی پەلاماری هەسەدەیان داوە بەڵام بارزانی داوا لە هەسەدە دەکات شەڕ رابگرێت، بۆیە هەر جۆرە پەیوەندییەک لەگەڵ بارزانی بە زیان بۆ رۆژئاوای کوردستان دەکشێتەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan