ئابووری
ناوی منداڵ بۆ فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک زیاد دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری پسووڵەی خۆراکی هەڵەبجە ئاشکرایکرد بۆ زیادکردنی ناوی منداڵ کە لەخوار 12 ساڵەوەن پارێزگای هەڵەبجە وەک یەکەمین پارێزگا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان دیاریکراوە.
مەریوان هادی، بەڕێوەبەری پسووڵەی خۆراکی هەڵەبجە رایگەیاند "کاراکردنی خزمەتگوزارییەکە بۆ زیادکردنی ناوی منداڵ لە سێ مانگەوە تاوەکو 12 ساڵ دەگرێتەوە کە کارتی نیشتمانییان هەیە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "زیادکردنی ناوی منداڵ بۆ فۆڕمی خۆراک ماوەی سێ ساڵە راگیراوە، لەئێستاشدا خزمەتگوزارییەکە لە هەڵەبجە دەستیپێکردووەتەوە و لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا نزیکەی 200 داواکاریی زیادکردنی ناوی منداڵیان بەرێگەی ئۆنڵاین بەدەست گەیشتووە".
ئەوەشی خستەڕوو "هاوڵاتییان لە رێگەی مۆبایلەوە وێنەی منداڵ و زانیارییەکانی کارتی نیشتمانی تۆماردەکەن و ئەو بڕە پارەیەی کە بۆ زیادکردنی ناوی منداڵ کە بڕەکەی (شەش هەزار دینار)ە لە بە کارتی بانکی دەیدەن".
ب ح

بیروڕا