عیراقی

سودانی و مالیکی.. کامیان دەبنە سەرۆکی حکومەت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


سودانی و مالیکی.. کامیان دەبنە سەرۆکی حکومەت؟


مەودا میدیا-

راوێژكاری محمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی  عیراق رایگەیاند، لە دوایین كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی تەنها سودانی و مالیکی وەک کاندید ماونەتەوە.

بەها ئەعرەجی، راوێژکاری سودانی راگەیاند "چوارچێوەی هەماهەنگی پەیڕەوی ناوخۆی نییەو عورف پیادە دەكات".

وتیشی "چوارچێوەکە کاتێکی زۆری لەبەردەستدایە بۆ بڕیاردان لەسەر هەڵبژاردنی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عیراق".

ئەوەشی خستەڕوو "لە کۆتا کۆبونەوەیدا تەنها دوو كاندید ماونەتەوە كە نوری مالیکی و محەمەد شیاع سودانین".

هەروەها،"دوو مانگ كات ماوە تا بۆ یەكلایەكردنەوەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران تا ئەو كاتە گۆڕانكاری زۆر دێتە پێشەوە".

ع
Qaiwan
Qaiwan