کوردستانی
كهمپى هۆل رادهستى دیمهشق كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ئاژانسی هەواڵی "سانا"ى سوریا لە زاری دەستەی ئۆپراسیۆنەكانی سوریاوە بڵاویكردووەتەوە، ئەو هێزەی سوریای دیموكرات کە ئەرکی پاسەوانیکردنی کەمپی هۆڵیان لە رۆژهەڵاتی حەسەکە پێسپێردراوە، لە کەمپەکە دەکشێنەوەو سوپا بە هاوکاری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەچێتە ناو ناوچەکە و ئەمنیەتی دەپارێزێت.
پێشتر سەرچاوە ئاگادارەكان بڵاویانكردەوە "ئەمهریكا لە گفتوگۆدایە لە هێزەكانی سوریای دیموكرات بۆ رادەستكردنی كەمپەكە بە گروپە چەكدارەكانی دیمەشق".
وردە وەردە پلانی هێرشی ئەم دواییەی گروپە چەكدارەكانی دیمەشق بەرەو رۆژهەڵاتی فورات و دواكاریی كشانەوەی ئەمهریكا لە هەسەدە لەو ناوچانە روون دەبێتەوە، كە ئامانجی سەرەكی رادەستكردنی پاسەوانیی ئەو كەمپ و زیندانانەیە كە هەزارەها چەكداری داعشی تیادا دەستبەسەركراوە.
ئهو زیندانه هەمیشە وەك بۆمبێكی تەوقیتكراو لە ناوچەكە تەماشاكراوەو، بەدوور نازانرێت لە قۆناغی ئایندەدا، ئەمهریكا وەك كارتی فشار لە دژی عیراق و ئێران بەكاریبهێنێت.
ع
بیروڕا


