کوردستانی
توركیا سهدان سهربازى له ههرێم دابهزاندووه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
ئهندامی رێكخراوى سى پى تى ئهمهریكى رایگهیاند، توركیا سهدان سهربازى خۆى له ههرێمى كوردستان دابهزاندووه و رێگرى له گهڕانهوهى گوندنشینانیش دهكات.
کامەران عوسمان، ئەندامى رێکخراوى سی پی تى ئەمەریکى رایگهیاند "سەرەتا سەربازەکان لەڕێگەی چەند کۆپتەرێکەوە لەسەر چیای (سیارا ستەورێ) جێگیرکران و بارەگایەکی سەربازیان لەسەر چیاکە دروستکردووه".
باسى لهوهشكرد "لە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممەشەوە، سەربازەکان دەستیانکرد بە کێوماڵکردنی تەواوی گوندەکانی دەڤەری گولی و هاتن و چوونی ناو گوندەکان بە تەواوی قەدەغەکراوه".
ئەوەشی خستەڕوو "سەربازەکان لە گوندی (کەشان)ەوە بەرەو گوندی (بانکێ) رۆشتن و بازگەی هێزی پاراستنی سنوری عیراقیان تێپەڕاند و دواتر بەرەو گوندەکانی (شلین، شیلانێ، بانکێ، لێهڤانێ، ئەڤلەهێ و پیربلا) بەردەوامیان بە کیوماڵکردنەکەیاندا".
وتیشى "سوپای تورکیا مەبەستیەتی لەڕێگەی ئەم ئۆپەراسیۆنەوە، رێگری لە گەڕانەوەی گوندنشینان بۆ سەر گوندەکانی خۆیان بکات و پڕۆژەی دروستکردنی (ناوچەی دابڕ) لە گوندەکانی سەرسنوور لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ جێبەجێبکات و بەتەواوی هەژمونی سەربازی خۆی لە ناوچەکەدا بسەپێنێت".
ع
بیروڕا



