کوردستانی

ده‌سه‌ڵاتى به‌غدا به‌س فیدراڵیی نییه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ده‌سه‌ڵاتى به‌غدا به‌س فیدراڵیی نییه‌

مه‌ودا میدیا-

سكرتێرى پارتى سۆسیال دیموكراتى كوردستان رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتى ئێستاى به‌غدا فیدراڵیی نییه‌ و به‌ لوتبه‌رزییه‌وه‌ وه‌ڵامى داخوازى كورد ده‌داته‌وه‌.

محەمەد حاجی مەحموود، سكرتێرى پارتى سۆسیال دیموكراتى كوردستان رایگه‌یاند "حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو شتێكی بە كردەیی رادەستی بەغدا كردووە، بەغداش فشارەكانی لە مووچە و بودجەدا كۆكردووەتەوە و بە لووتبەرزییەوە وەڵامی داخوازییە رەواكانی كورد دەداتەوە".

وتیشى "ئەو دەسەڵاتەی لە بەغدا هەیە، بەس فیدراڵ نییە، جگە لە كورد كەس بە فیدراڵ ناوی نابات، بۆیە رادەستكردنی نەوت بە عیراق، بەبێ رێككەوتنێك كە مافەكانی كوردی تێدا گرەنتی كرابێت، گەورەترین ستەمە لە خۆیان و میلەتەكەمان".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "دەبێت بەر لە هەر شتێك ئەو بڕیارانەی عیراق لە 2014 داویەتی بۆ بێبەشكردن و سڕینەوەی خەڵكی كوردستان لە بودجە، هەڵبوەشێتەوە و كۆتایی بەو سیاسەتە بهێنرێت كە مانگێك بە قەرز و مانگێك خاترانە و مانگێك بەفشاری ئەملاولا مووچەی خەڵكی كوردستان بنێرێت".

ع

Qaiwan
Qaiwan