کوردستانی
بەغدا چاوی بە پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان هەڵنایەت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکراکرد کە عەقڵییەتی بەرپرسانی عیراق ئەوەیە هەرێمی کوردستان بکەنە پاشکۆ.
جووتیار عادل، سەرۆکی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "حکومەتی هەرێم چەندین قەیرانی تێپەڕاندووەو سازش لەسەر مافەکانی خەڵک ناکات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "حکومەتی هەرێم لە رێگەی قەرز و کەرتی تایبەتەوە چەندین پڕۆژەی ستراتیژیی جیبەجێکردووەو کارنامەی کابینەی نۆیەمیش فرە چەشنکردنی داهات بووە".
ئەوەشی خستەڕوو "بەمزووانە بەشداربووانی پڕۆژەی هەژماری من دەگاتە 900 هەزار مووچەخۆر، هەروەها پڕۆژەی رووناکی هەرێمی کوردستانی بردووەتە قۆناغێکی پێشکەوتووتر".
ب ح

بیروڕا