ئابووری
ئه‌م مانگه‌ش هه‌زاران خانه‌نشین شه‌ش مووچه وه‌رده‌گرن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى یه‌كێتیی خانه‌نشینانى هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ مووچه‌ى مانگى شه‌شى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، مووچه‌ى هه‌زاران خانه‌نشین دابه‌شده‌كرێت و مووچه‌ى مانگه‌كانى رابردووش وه‌رده‌گرن.
سادق عوسمان، وته‌بێژى یه‌كێتیی خانه‌نشینانى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "مامه‌ڵه‌ى خانه‌نشین كه ئه‌مساڵ بڕیاریان له‌سه‌ردرا به‌رده‌وامه و مانگانه مامه‌ڵه‌ى خانه‌نشینى بۆ ژماره‌یه‌ك ده‌كرێت".
وتیشى "بۆ مانگى شه‌ش كۆمه‌ڵێك خانه‌نشین كاریان بۆ كراوه، له‌گه‌ڵ مووچه‌ى مانگى شه‌ش مووچه‌ى پێنج مانگى رابردووش وه‌رده‌گرن".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌و خانه‌نشینانه‌ى مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واونه‌بووه، له مانگى داهاتوو كاریان بۆ ده‌كرێت".
ع
بیروڕا



