ئابووری
وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم پاره‌ى ره‌وانه‌ى به‌غدا كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم داهاتى نانه‌وتى بۆ مانگى شه‌ش خسته سه‌ر حسابى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق.
وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، بڕى 120 ملیار دینار، له داهاتى نانه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بۆ مانگى شه‌ش خرایه سه‌ر حسابى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق".
به‌پێى بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق كه رۆژى سێشه‌ممه كۆبووه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌رێم 120 ملیار دینار له داهاتى نانه‌وتى ره‌وانه‌ى به‌غدا بكات، له به‌رانبه‌ردا به‌غدا مووچه‌ى مانگى شه‌شى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه ده‌كات".
رۆژى رابردوو مه‌ودا میدیا له زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا بڵاویكرده‌وه "له ئه‌گه‌رى ناردنى داهاتى نانه‌وتى بۆ به‌غدا، له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه، یان سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو، به‌غدا مووچه‌ى مانگى شه‌ش ره‌وانه ده‌كات".
ئه‌و سه‌رچاوه وتیشى "دواى ناردنى پاره له لایه‌ن به‌غداوه، له ماوه‌ى سێ بۆ چوار رۆژ مووچه‌ى مانگى شه‌شى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دابه‌شده‌كرێت".
ع
بیروڕا



