کوردستانی
ئه‌مڕۆ شاسوار عه‌بدولواحید ده‌برێته به‌رده‌م دادوه‌ر
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ ببرێته به‌رده‌م دادوه‌ر بۆ دادگاییكردن.
هه‌فته‌ى رابردوو، دادوه‌رى دادگاى سلێمانى بڕیاریدا به دواخستنى دانیشتنى دادگایی ناوبراو بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه.
به‌پێى زانیارییه‌كان كه به مه‌ودا میدیا دراون "ئه‌گه‌ر سكاڵاكانى سه‌ر شاسوار عه‌بدولواحید كه له‌سه‌رى تۆماركراون، رێكاریی یاساییان ته‌واوكردبێت، ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م دادوه‌ر وته‌ى لێ وه‌رده‌گیرێت".
له لایه‌كى تریشه‌وه كه‌سوكارى شاسوار عه‌بدولواحید داواى ئازادكردنى ده‌كه‌ن به كه‌فاله‌ت، به‌ڵام هه‌فته‌ى رابردوو دادوه‌ر ره‌تیكردبووه‌وه به كه‌فاله‌ت ئازاد بكرێت.
ع
بیروڕا



