کوردستانی
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی: مه‌رجى سه‌ركه‌وتنمان پێكه‌وه كاركردنه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له کۆنفرانسی هاوپەیمانیی سۆسیال دیموکرات لە سلێمانی وتى "ئه‌و وانانه‌ى كه ئێمه له مام جه‌لال فێربووین گه‌وره‌ن، ده‌بێت هه‌موو ئه‌وه‌مان له‌بیربێت، نابێت دیموكراسیی ئێمه له یه‌كتر جیابكاته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌بێت پرد له‌نێوان وڵاتان و كلتوره‌كان دروستبكه‌ین، هه‌روه‌ها یه‌كتریی هاوبه‌شى پێبكه‌ین و پێكه‌وه بتوانین داهاتوویه‌كى باشتر بكه‌ین".
وتی "ئه‌و كۆنفرانسه‌ى لێره هه‌یه ده‌توانین به ده‌نگێكى یه‌كگرتوو كار بكه‌ین، هه‌روه‌ها له رۆژهه‌ڵاتیی ناوه‌ڕاست چه‌ندین ئاڵه‌نگاریی هه‌یه، شه‌ڕ و جه‌نگ به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت هۆى ئه‌وه‌ى گیانی ملیۆنان كه‌س وێران بكات، له‌و كاته‌دا قسه ده‌كه‌ین دۆخه‌كه زۆر خراپه".
هه‌روه‌ها "ئه‌و دڕنده‌یه‌ى كه ئه‌مڕۆ له فه‌له‌ستین ده‌كرێت چۆن ده‌توانن ئه‌وه بكرێت، ئه‌و وڵاتانه چۆن ده‌توان ئه‌وه بكه‌ین له هه‌مانكاتدا وانه‌ى دیموكراسیمان پێ بڵێنه‌وه، "له‌كاتى باسكردنى دۆخى خه‌ڵكى غه‌ززه و به‌رده‌وامى شه‌ڕ له‌و ناوچه‌و قوربانیی رۆژانه‌ى خه‌ڵكى ئه‌و ناوچه‌یه، ئاماده‌بووانى ناو كۆنفرانسه‌كه چه‌پڵه‌یان بۆ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی لێدا" له‌ناو ئه‌و هه‌موو كێشه‌نه‌دا، شتێك هه‌یه ده‌توانێت ئێمه بكاته باشتر، ئه‌وه‌ى گه‌نجان ده‌یانه‌وێت دروستى بكه‌ین، له‌سه‌ر شه‌ڕ دروستناكرێت به‌ڵكو له‌سه‌ر هیواو دادپه‌روه‌ریی دروستده‌كرێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت كار بكه‌ن كۆمه‌ڵگاكه باشتر بكه‌ن و كه‌رامه‌ت بۆ خه‌ڵك بگه‌ڕێنه‌وه".
"له كوردستان زۆر به‌باشى له‌و ئاڵه‌نگارییانه تێده‌گه‌ین، ئێمه زۆر باش له ترسناكى جیاكاریی تێده‌گه‌ین، ئێمه له‌ناوچه‌یه‌ك بووین كه دابه‌شكاریی بووه، ئه‌وه ئاسان نییه كه كۆمه‌ڵگایه‌كى دیموكراس دروستبكه‌ین، ئێمه ده‌بێت پێكه‌وه كاربكه‌ین و په‌یامى ئاشتیی و ئازادیی به جیهان بگه‌یه‌نین".
ع
بیروڕا



