ئابووری
پرۆژه‌ى رووناكى له ده‌ره‌وه‌ى شار ده‌ستپێده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بڕیاره مانگى داهاتوو، پرۆسه‌ى ئه‌نجامدانى پرۆژه‌ى رووناكى له ناو سه‌نته‌رى شارى سلێمانى ته‌واوبكرێت و دواتریش له ده‌ره‌وه‌ى شار ده‌ستپێبكات.
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى كاره‌باى چه‌مچه‌ماڵ به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "تیمه‌كانى پرۆژه‌ى رووناكى ده‌ستیانكردووه به كاره‌كانى خۆیان له قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ى رووناكى".
وتیشى "پێش ده‌ستپێكردنى پرۆژه‌كه، سه‌ره‌تا كارى چاكسازیی بۆ محاویله‌و هێڵه‌كانى كاره‌باى چه‌مچه‌ماڵ ده‌كرێت، دواتریش ده‌ست به ئه‌نجامدانى كاره‌كه ده‌كرێت و ده‌خرێته ناو پرۆژه‌ى رووناكى".
پێشتریش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاره‌باى سلێمانى رایگه‌یاند "مانگى داهاتوو پرۆسه‌ى جێبه‌جێكردنى كاره‌باى 24 كاتژمێریی له سه‌نته‌رى شار كۆتایی پێدێت".
ع
بیروڕا



