گێتی
رافائێل گرۆسى: هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه بۆ گواستنه‌وه‌ى یۆرانیۆمى ئه‌تۆم
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی رایگەیاند، بەڵگەیەک لەسەر گواستنەوەی یۆرانیۆمی پیتێندراو لە ئیسفەهانەوە بوونی نییە.
رافائێل گرۆسی، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی رایگەیاند "هیچ بەڵگەیەک لەسەر گواستنەوەی یۆرانیۆم نییه لە ناوەندی ئیسفەهانەوە، دوای هێرشەکانی ئەمه‌ریکا".
وتیشى "کاری چاودێریی لە ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران دەستی پێکردووە بەڵام هێشتا نەگەییشتووەتە ئەو ئاستەی کە بەرچاوی ئێمەیە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "یەکەم گروپی چاودێریی ئاژانسی نێودەوڵەتی وەزەی ئەتۆمی دوای دانوستان لەگەڵ تاران گەڕاونەتەوە بۆ ئێران".
ع
بیروڕا



