ئابووری
ماوەی پێدانی مینحەکانیان درێژدەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوێنێ رۆژی سێشەممە 2025/8/26، پەرلەمانی عیراق هەموواری یاسای ماف و ئیمتیازاتی زیندانییە سیاسییەکانی پەسەند کرد و سەرۆکی کۆمکاری زیندانییە سیاسییەکانی کوردستانیش ئاشکرایکرد تەواوی زیندانییە سیاسییەکانی هەرێم لە یاساکە سوودمەند دەبن.
عیماد سەعید، سەرۆکی کۆمکاری زیندانە سیاسییەکانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "پاش بڵاوکردنەوەی دەقی هەموواری یاسای زیندانیانی سیاسی لە رۆژنامەی وەقائیق یاساکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و هاوشێوەی زیندانیانی سیاسی عیراق یاساکە زیندانیانی سیاسی هەرێمی کوردستانیش لە ماف و ئیمتیازەکان دەگرێتەوە و مووچەکانیان زیاد دەبێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ماوەی پێدانی مینحە بە زیندانیانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان لە هەرێمی کوردستان 10 ساڵە بەڵام بەپێی هەموواری یاساکە بۆ 25 ساڵ درێژدەکرێتەوەو تەواوی وەجبەکانی (1 تاوەکو 9) دەگرێتەوە کە مووچەیان بۆ بەستراوە، وەجبەکانی (13،12،11،10) لە زیندانی و راگیراوانی سیاسی کە کۆدیان بۆکراوەو لە دوای ساڵی 2014وە مووچەیان بۆ نەبەستراوە سوودمەند دەبن و مووچەیان بۆ دەبەسترێت".
ب ح

بیروڕا