کوردستانی

کەسکین بایندر: سبەینێ شاهیدی هەنگاوێکی مێژوویی دەبین

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەسکین بایندر: سبەینێ شاهیدی هەنگاوێکی مێژوویی دەبین
مەودا میدیا-

شاندی دەم پارتی و دەبەپە گەیشتنە هەرێمی کوردستان و سبەینێ بەشداریی لە رێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێک لە گەریلاکانی پەکەکە دەکەن لەسنووری پارێزگای سلێمانی.

کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (دەبەپە) رایگەیاند "سبەینێ شاهیدی هەنگاوێکی مێژوویی دەبن کە دەرگا بۆ ئاشتیی لە ئاستی جیهاندا دەکاتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە سبەینێ بەدواوە پرۆسەکە دەگاتە ئاستێک کە ئیتر کەس ناتوانێت لێی بکشێتەوەو بەرپرسیارێتی دەکەوێتە سەر شانی هەموو کۆمەڵگەی کوردستان و تورکیا".

ئەوەشی خستەڕوو "سبەینێ تەنها کۆتا ئەنجامی چارەسەرکردنی پرسی کورد نییە، بەڵكو دەستپێکی ئاشتییەکی شکۆمەند و چارەسەرکردنی پرسی کورد و گەلانی ناوچەکەیە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan