ئابووری
پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمى به‌شه‌خۆراك كۆتایی دێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، كۆتایی به واده‌ى پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمى به‌شه‌خۆراك دێت و له دواى ئه‌وه‌ش ده‌كرێت به پاره.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمى به‌شه‌خۆراك به‌شێوه‌ى ئه‌لیكترۆنى تا كۆتایی مانگى حوزه‌یران بوو، به‌ڵام له‌سه‌ر داواى ئێمه بۆ كۆتایی ته‌مووز درێژكرایه‌وه".
وتیشى "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، كۆتایی به‌و واده‌یه دێت كه درێژمانكرده‌وه و چیتر پرۆگرامه‌كه داده‌خرێت و ناكرێته‌وه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "دواى ئه‌وه‌ى جارێكى تر كارا ده‌كرێته‌وه، ئه‌مجاره به پاره ده‌بێت و ئه‌وانه‌ى پڕیان نه‌كردووه‌ته‌وه به پاره ده‌توانن پڕى بكه‌نه‌وه".
ع
بیروڕا



