کوردستانی

غه‌ریب ئه‌حمه‌د: ده‌بێت هه‌رێم پابه‌ندى رێككه‌وتنه‌كه‌ بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


غه‌ریب ئه‌حمه‌د: ده‌بێت هه‌رێم پابه‌ندى رێككه‌وتنه‌كه‌ بێت

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هه‌رێم پابه‌ندى رێككه‌وتنه‌كه‌ بێت دۆخى هاوڵاتییان باشده‌بێت.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی په‌رله‌مانى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى رایگەیاند "پابەندبوونی هەرێم بە پابەندییە نەوتی و نانەوتییەكان دۆخی دارایی خەڵك باشتردەكات و كێشەكان چارەسەردەكات".
ش
وتیشى "ئەم تێگەیشتنە ئەرێنییەی بەغداد و هەرێم رۆڵی گەورەی سەرۆك بافڵ، تەئكید دەكاتەوە".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "فه‌رمانبه‌ران ناكرێت هه‌موو مانگێك له‌ چاوه‌ڕوانیی مووچه‌بێ و ببنه‌ قوربانیی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، ده‌بێت پابه‌ندبوون هه‌بێت و كۆتایی به‌و دۆخه‌ بهێنرێت".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌گه‌ر مانگانه‌ داهاتى نانه‌وتى و نه‌وت بدرێته‌ به‌غدا، به‌غداش به‌پێى رێككه‌وتنه‌كه‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌نێرێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan