کوردستانی

من پشتگیری ئەبو محەمەد جۆلانی دەكەم و نزا دەكەم خوا بیپارێزێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


من پشتگیری ئەبو محەمەد جۆلانی دەكەم و نزا دەكەم خوا بیپارێزێت


مەودا میدیا-
عەلی قەرەداخی، سەرۆكی یەكێتیی زانایانی ئیسلامیی جیهان، ئەو پیاوەی كە تا ئێستا بە یەك دێڕیش بەرگری لە دۆزی كورد نەكردووە، جارێكی تر هاتەوە دەنگ و پشتگیری خۆی بۆ ئەبو محمەمەد جۆلانی راگەیاند. 

عەلی قەرەداخی پەیامێكی لە هەژماری رەسمی خۆی بڵاویكردۆتەوە و دەڵێت" جێگای سەرسوڕمانە مولحیدە توندڕەوەكانی كورد شانبەشانی ئاڵای توركیا وێنەی من دەسووتێنن، رادەی بوختان و درۆ و خراپەكاری لەم دوژمنایەتییەدا هەموو سنوورە ئیسلامی و ئەخلاقییەكانی بەزاندوە". 
 
دەشڵێت" هەسەدە پابەند نەبووە بە رێكەوتن لەگەڵ سوریا، بۆیە بە هەموو توانامەوە پاڵپشتی ئەبو محەمەد جۆلانی دەكەم و نزاش دەكەم خوا بیپارێزێت". 
ئ پ 


Qaiwan
Qaiwan