کوردستانی
بافڵ تاڵەبانی پەیامێكی توندی لەبارەی رۆژئاواوە بڵاوكردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پەیامێكی توندی لەبارەی رۆژئاواوە بڵاوكردەوە و رایگەیاند" ئەوەی لە سوریا و رۆژئاوای كوردستان دەگوزەرێت مایەی قبوڵ نییە".
دەقی پەیامەكە:
ئەوەی لە سوریا و رۆژئاوای كوردستان دەگوزەرێت مایەی قبوڵ نییە و دەبێت بوەستێنرێت. ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەم كردەوە بەربەرییانەیە بەرامبەر بە گەلی كورد دەكەین.
گەلی كورد بێدەنگ نابێت و چاوپۆشی ناكات.
رۆژئاوا هەزاران كوڕ و كچی خۆی لەدەستدا لە شەڕی دژی داعشدا، بەرگری لە جیهان كرد و لە بەرامبەردا باجێكی گەورەیدا. ئەوان شایەنی رێز و كەرامەت و پاراستنی راستەقینەن.
داوا لە ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و گەلی ئەمریكا دەكەم بەبێ دوودڵی و بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بكەن بۆ پاراستنی خەڵكی مەدەنی و بەرقەراركردنی سەقامگیری.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بیروڕا


