کوردستانی
ئه‌دهه‌م بارزانى: ئه‌و به‌عسیانه‌ى بارزانییه‌كانیان ئه‌نفالكرد له هه‌ولێرن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌دهه‌م بارزانى له42مین ساڵیادى جینۆسایدى بارزانییه‌كاندا ده‌ڵێت "دەبێت ئەو بەعسیانەی کوردستانیانی ئەنفال و کیمیاباران و بارزانییەکانیان جینۆسایدکرد، له‌كوردستان ده‌ربكرێن.
ئه‌دهه‌م بارزانى، ئه‌ندامى پێشووى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌په‌یامه‌كه‌یدا نوسیویه‌تى "دروست ئەمڕۆ 42 ساڵ بەسەر تاوانی جینۆسایدکردنی بارزانییەکاندا تێدەپەڕێت کە هەزاران مرۆڤی بێ‌تاوان، تەنها لەبەرئەوەی كوردبوون، لەکردەوەیەکی دڕندانەدا كۆمەڵكوژکران، بۆیە ئەوکارە نامرۆڤانە بۆ هەمیشە ئیدانەو رسوا دەکەم".
وتیشى "حكومەتی ئێستای عیراق، قەرەبوی ماددی سەرجەم کەسوکاری قوربانیان و زیانلێکەوتوانی هەموو ئەو تاوانانە بکاتەوە کە لەڕابردوودا لەلایەن حکومەتی عیراقی بەعسەوە بەرانبەر گەلی کوردستان ئەنجامدراون".
باسى له‌وه‌شكردووه "هەروەها دەبێ ئەو بەعسیانەی کوردستانیانی ئەنفال و کیمیاباران و بارزانییەکانیان جینۆسایدکردو ئێستا ژمارەیەکی زۆریان لەهەولێرو شوێنەکانی تری کوردستان نیشتەجێن، پێویستە بەزوترینکات لەپێشچاوی جەماوەری کوردستان و بارزان، بۆ سارێژکردنی برینی مەعنەوی و گەڕاندنەوەی کەرامەتی کەسوکاری قوربانیان لەمشارەو هەموو شوێنەکانی تر دەربکرێن".
ده‌شڵێت "لەڕابردوودا بەرپرسانی دەسەڵاتی هەولێر، بەدەمی خۆیان لەمیدیاکانەوە ئاماژەیان بەبون و مانەوەی ئەو بەعسیانە کردبوو کە لەکوردستان نیشتەجێن، بێگومان قەرەبوی ماددی و مەعنەوی هاوسەنگی یەکن، دەکەوێتەسەر شانی هەولێرو بەغدا".
ع
بیروڕا



