ئابووری
عەلی حەمەساڵح: عیراق پارە نانێرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد بەدواداچوونیان بۆ مووچەی مانگەکانی شەش و حەوت کردووە، بەداخەوە عیراق ئامادەنییە پارە بنێرێت.
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای رایگەیاند "عیراق هیچ مەرجێکی زیاد نەکردووە بەڵکو داوای پابەندبوون بە رێککەوتنەکەوە دەکات، کە ئەویش رادەستکردنی 120 ملیاری داهاتی ناوخۆ و 100 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بە سۆمۆ".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو لیژنەیەی لەنێوان هەرێم و بەغدا پێکهێنرابوو کۆنووسیان واژۆ نەکردووەو شاندەکەی هەرێم گەڕاوەتەوەو داوای مۆڵەتی دوو مانگیان کردووە، لایەنی عیراقی رازی نەبوون و داوایان کردووە رێککەوتنەکە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر حکومەتی هەرێم دەیەوێت مووچەی مانگی شەش رەوانە بکرێت، پێویستە داهاتی ناوخۆ و نەوتەکە رادەستی بەغدا بکرێت، هیچ نەبێت بۆ ئەم مانگە تاقیبکەنەوە ئەگەر بەغدا پابەند نەبوو ئەوکات حەق بە حکومەتی هەرێمە".
ب ح

بیروڕا