گێتی
عیراقچى: ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا قه‌ره‌بووى ئێران بكاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا دانوستانمان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌و هێرشیكرده سه‌رمان، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا قه‌ره‌بووى ئێران بكاته‌وه.
عه‌باس عیراقچى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند "'به ویتكۆفم وتووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی بنبه‌ستی چه‌ندان ساڵه‌ی پرسی ئه‌تۆمی، ده‌بێت رێگه‌چاره‌یه‌ك بدۆزرێته‌وه هه‌ردوو لایه‌ن تێیدا براوه‌بن".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "له دوای جه‌نگ كه ئه‌مه‌ریكاش تێیدا رۆڵی هه‌بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له دانوستاندا بوون، كه‌چی به‌شداریی شه‌ڕیكرد و یارمه‌تیی ئیسرائیلی دا، بۆیه ئێران ئاماده نییه هه‌مان كه‌ش دانوستان قبووڵ بكاته‌وه".
وتیشى ''ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا روونی بكاته‌وه بۆچی له میانه‌ی دانوستانه‌كاندا هێرشی كرده سه‌رمان، بۆ دانوستانی داهاتوو ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا ئه‌و گره‌نتییه بدات دیسان هێرش نه‌كرێته سه‌رمان، جگه له‌مه ده‌بێت زیانه‌كانمان بۆ قه‌ره‌بوو بكاته‌وه و به‌شێك له قه‌ره‌بووه‌كه‌ش ماددى بێت".
ع
بیروڕا



