ئابووری
سبه‌ى موه‌لیده‌كانى ناو شار ده‌كوژێنرێنه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سبه‌ینێ هه‌ینى، ژماره‌یه‌ك كۆڵان و گه‌ڕه‌كى تر‌ى شارى سلێمانى ده‌چنه چوارچێوه‌ى پرۆژه‌ى رووناكى و به‌هۆیه‌وه موه‌لیده‌ى گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌كوژێنرێنه‌وه.
عه‌باس ره‌حیم، خاوه‌ن موه‌لیده به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئاگاداركراوین سبه‌ینێ هه‌ینى، ژماره‌یه‌ك كۆڵان و گه‌ڕه‌كى تر‌ى شارى سلێمانى ده‌چنه چوارچێوه‌ى پرۆژه‌ى رووناكى بۆ دابینكردنى كاره‌باى 24 كاتژمێری".
وتیشى "سبه‌ینێ له گه‌ڕه‌كه‌كانى وڵوبه و شێخ عه‌باس و چه‌ند كۆڵانێكى تر پرۆژه‌ى رووناكى ده‌كه‌وێته كار‌و به‌هۆیه‌وه ئه‌و موه‌لیدانه‌ى ده‌كه‌ونه ناو ئه‌و گه‌ڕه‌كانه ده‌كوژێنرێنه‌وه".
له ماوه‌ى رابردوو به‌هۆى پرۆژه‌ى رووناكى له ناو شارى سلێمانى زیاتر له 300 موه‌لیده كوژێنراونه‌ته‌وه.
ع
بیروڕا



