ئابووری
داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگای سلێمانی زۆر کەمیکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەپێی داتایەکی سایتی شەفافیەت بۆ ئاشکراکردنی داهاتی نانەوتی لە سنوری پارێزگای سلێمانی، بەراورد بە هەفتەی رابردووتر زۆر کەمیکردووە.
بەپێی سایتەکە، داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگاکە 11 ملیارو 6 ملیۆن و 743 هەزار دینار بووە.
لەکاتێکدا داهاتی هەفتەی رابردووتر 90 ملیارو 314 ملیۆن و 694 دیناربووە.
ئاشکراکردنی داهاتی سلێمانی لە کاتێکدایە تا ئێستا داهاتی نانەوتی پارێزگای هەولێرو دهۆک دیار نییە چەندە.
ع
بیروڕا



