ئابووری

به‌رهه‌مهێنانى به‌نزینه‌كه‌ى عیراق وه‌ستا

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌رهه‌مهێنانى به‌نزینه‌كه‌ى عیراق وه‌ستا

مه‌ودا میدیا-

میدیا عیراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌، به‌رهه‌مهێنانى به‌نزینى موحه‌سه‌ن له‌ هه‌موو عیراق وه‌ستاوه‌ و هۆكاره‌كه‌شى په‌یوه‌ندیی به‌ چه‌ند گرفتێك هه‌یه‌.

ئاژانسی "شەفەق نیوز"ـی عبراقی بڵاویكرده‌وه‌ "ئەو قەیرانەی بەنزینی موحەسەن کە زۆربەی وێستگەکانی سووتەمەنیی گرتووەتەوە، دەگەڕێتەوە بۆ وەستانی هاوردەکردنی ئەم مادەیە لە چەند سەرچاوەیەکی دەرەکییەوە، کە بەشێکی گەورەی پێداویستیی رۆژانەی پڕ دەکردەوە".

باس له‌وه‌شكراوه‌ " هۆکاری وەستانی هاوردەکردنەکەش پێوەندی بە کێشەی دارایی و گرێبەستە لۆجستییەکانەوە هەیە".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "ئەو بڕە بەنزینە موحەسەنەی کە ماوەتەوە، بە شێوەی ناوخۆیی لە پاڵاوگەکانی کەربەلا، دۆڕە و زلیجە چارەسەر دەکرێت و پاشان رادەستی فەرمانگەی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان دەکرێت، به‌ڵام به‌پێى خواستى بازاڕ نییه‌".

ع
Qaiwan
Qaiwan