گێتی
ئیسماعیل به‌قایی: تۆمه‌تى وڵاتانى ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند، هەڵمەتی ئەمه‌ریکا، فەڕەنسا و چەند وڵاتی تر‌ى رۆژئاوایی بۆ دووپاتکردنەوەی تۆمەتە بێبنەما و گاڵتەجارەکانیان لە دژی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
ئیسماعیل بەقایی، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند "ئەمه‌ریکا و فەڕەنسا و چەند وڵاتی تری واژۆکەری ئەو راگەیێندراوە، خۆیان وەک پاڵپشت و میوانداری دارودەستە و گروپە تیرۆریستی و توندڕه‌وه‌كانن، دەبێ وەڵامدەری هەڵمەتی دژە یاسای نێودەوڵەتیان بۆ پاڵپشتی لە تیرۆریزم بن".
وتیشى "تۆمەتلێدانی ئەو وڵاتانە لە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاشکرا درۆ و هەڵاتنی بەرەو پێشە کە لە پێناو هەڵمەتی شه‌ڕه، ئه‌وه بە ئامانجی فشارخستنە سەر گەلی مەزنی ئێران داڕێژراوە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئەو جۆرە هەڵوێستانە پێشێلکەری پره‌نسیپە یاساییەکانی نێودەوڵەتیی و جاڕنامەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە و وڵاتانی واژۆکەری ئەو راگەیێندراوە دەبێ وەڵامدەری هەڵسوکەتی ناشیاو و نابەرپرسانەیان بن".
ع
بیروڕا



