کوردستانی
مەزڵوم عەبدی پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) پەیامێکی لە ساڵیادی هەڵگیرساندنی شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایتی ئێکس بڵاوکردەوە.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایگەیاند "پیرۆزبایی لە گەل و شەڕڤانان و تێکۆشەرانی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکەن، بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی 19ی تەمموز، کە وەرچەرخانێکی گەورەبوو لە شۆڕشی سوریا".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەوپەڕی شکۆوە یادی شەهیدەکان دەکەنەوە، هەروەک چۆن شەهیدانی پارێزگای سوەیدا لەبیر ناکەن، ئەو هەوڵانەش بەرزدەنرخێنن کە بوونەهۆی ئاگربەست بۆ پشتیوانی لە ئاشتی".
ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە پابەندبوونمان بە بنەماکانی شۆڕشی 19ی تەموز بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و پاراستنی ئایندەی نەوەکانمان نوێ دەکەینەوە".
شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان لە 2012/7/19، لە شاری کۆبانێ دەستیپێکرد و شەڕڤانانی یەپەگە شارەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریایان کۆنترۆڵکرد و بووە هۆی دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر.
ب ح

بیروڕا