مهودا میدیا-
ناتۆ پشتڕاستی کردەوە کە بەردەوام چاودێریی هەڕەشە ئەگەرییەکان دەکات و خۆی بۆ سیناریۆی جۆراوجۆر ئامادە دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی راپۆرتەکانی هەڵسەنگاندنی هەواڵگریی ئەمهریکا هۆشداریی دەدەن لە ئەگەری هەوڵی روسیا بۆ تاقیکردنەوەی یەکگرتوویی هاوپەیمانییەکە لە رێگەی هێرشێکی سنووردارەوە دژی یەکێک لە وڵاتانی ئەندام لە داهاتوودا.
عەقید مارتن ئۆدۆنێل، وتەبێژی سەربازی ناتۆ بە سکای نیوزی عەرەبی راگەیاند “بەردەوام لە لێکۆڵینەوە و ئامادەکاریی بۆ کۆمەڵێک سیناریۆی ئەگەری دەکەین”.
ئاماژەی بەوەشکرد “ناتۆ چاودێری دۆخەکە دەکات، ئێمەش ئامادەین لە کاتی پێویستدا رێگریی بکەین و بەرگریی بکەین، کە بەردەوامین لە نمایشکردنی بە کردەوە”.
ئۆدۆنێل ڕەتیکردەوە بە وردیی هیچ لێدوانێک لەسەر راپۆرتە هەواڵگرییەکانی ئەمهریکا بدات و وتی “باس لە بابەتە هەواڵگرییە نهێنییەکان ناکەم، بەڵام وەک وتم ئێمە ئامادەکاریی دەکەین بۆ ئەگەری سیناریۆکان”.
پێشتر ئاژانسه جیهانییهكان ئهوهیان بڵاوكردهوه “ڤلادیمێر پوتینى سهرۆكى روسیا دهیهوێت هێرشێكى سنوردار بكاته سهر ناتۆ، واته یهكێك له وڵاتهكانى ئهو هاوپهیمانییهتییه”.
ههروهها “رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بە پشتبەستن بە هەڵسەنگاندنە نوێیەکانی هەواڵگریی ئەمهریکا لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە “رەنگە پوتین هەوڵی تاقیکردنەوەی یەکگرتوویی ناتۆ بدات لە ساڵانی داهاتوودا لە رێگەی “هێرشی سنووردار” بۆ سەر یەکێک لە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ”.
ع