دادگا بڕیارى دژى كۆڕه‌ك تێلیكۆم دا

مه‌ودا میدیا-

دادگاى ره‌سافه‌ى به‌غدا بڕیاریدا، كۆمپانیاى كۆڕه‌ك تێلیكۆم ته‌واوى ئه‌و پاره‌یه‌ بدات كه‌ ده‌سته‌ى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق داواى ده‌كات.

دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عیراق بڵاویكردەوە، دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا/ رەسافە، تانەیەكی لە بەرژەوەندیی دەستەكە یەكلایی كردەوە و كۆمپانیای كۆڕەك تێلیكۆم-ی پابەند كرد بە دانەوەی سەرجەم قەرزە كەڵەكەبووەكانی كە دەستەكە داوای لێدەكات.

له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه‌، ده‌سته‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق هێڵى كۆڕه‌كى له‌ ته‌واوى پارێزگاكانى عیراق راگرت و له‌ ئێستادا له‌و پارێزگایانه‌ى عیراق كارناكات.

كۆڕه‌ك تێلیكۆم بڕى یه‌ك تریلیۆن دینار كه‌ باجه‌ و له‌سه‌رى كه‌ڵكه‌بووه‌ و چه‌ند ساڵه‌ نه‌یدا.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان