سعودیە باری نائاسایی لە چەند شارێك راگەیاند

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی سعودیە چەند ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە و هۆشداری دەدات لە مەترسییەك كە رووبەڕووی شارەكانی مەككە و جەدە و تایف دەبێتەوە.

هاوكات ئەنجومەنی وەزیرانی سعودیە بە توندی ئیدانەی هێرشەكانی میلیشیا حوسییەكانی كرد كە كەلوپەلی مەدەنی و هاوڵاتیانی سڤیل لە ناو شانشینی سعودیە دەكەنە ئامانج و مافی رەوای سعودیەشی بۆ بەرگریكردن لە خۆی و پاراستنی سەروەری و بەرژەوەندییەكانی دووپات كردەوە.

دوای چەند كاتژمێرێكیش لە راگەیەنراوەكەی، بەرگریی شارستانیی سعودیە دووپاتی كردەوە كە “مەترسی لەسەر شاری مەككە نەماوە”.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە ئێستا شەڕ و ئاڵۆزییەكانی نێوان سعودیە و حوسییەكان زۆر زیادی كردووە.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان