مهودا میدیا-
سکرتێری گشتی رێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتی (IMO)، ئارسێنیۆ دۆمینگێز، رایگەیاند “سەپاندنی هەر جۆرە پارەیەکی ترانزێت لە گەرووی هورمز پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەبێت، دۆخی ئێستای ناوچەکەی زۆر ناجێگیره و مەترسی لەسەر کەشتیوانی دەریایی دروست دەکات”.
لە لێدوانێکدا بۆ سکای نیوز عەرەبى وتی “پێویستە نزیکەی 8 هەزار دەریاوان رزگار بكرێن کە هێشتا لەناو 500 کەشتیدان کە لە گەرووی هورمز گیریان خواردووە. جەختی لە گرنگی چارەسەرکردنی هەر دۆخێکی جیۆپۆلەتیکی کردەوە کە کاریگەری نەرێنی لەسەر سەلامەتی دەریاوانان هەبێت”.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی “ئێمە لە نزیکەوە کاردەکەین لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی IMO بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی کەشتیوانی لە ناوچەکەدا، و بە شێوەیەکی رۆتینی رێوشوێنی تایبەت جێبەجێ دەکەین بۆ چارەسەرکردنی چەتەی دەریایی و هێرشەکان”.
باسى لهوهشكرد “گەرووی هورمز خوێنبەرێکی گرنگە کە سوودی بۆ تەواوی ئابووری جیهانیی هەیە بەهۆی ئەو قەبارە گەورەیەی بازرگانیی کە تێیدا تێدەپەڕێت، لە ئێستادا ئۆپەراسیۆنەکانی پاککردنەوەی مین لە گەرووەکەدا بە هاوبەشی و بە هەماهەنگی بەردەوام لە نێوان گەلان ئەنجامدەدرێت”.
لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان، سکرتێری گشتیی رێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتی (IMO) پێشوازی لەو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنە کرد کە لەم دواییانەدا لە نێوان واشنتۆن و تاران گەیشتبووە.
ع