مەودا میدیا-
وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشکرایکرد له‌لایه‌ن بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئاگاداركراونەتەوە له راگرتنی بەرهەمهێنانی غاز له كێڵگه‌ی دانه‌غاز بەهۆی هەڕەشە ئەمنییەکانەوە، داواش له هاوڵاتییان ده‌كه‌ن دەست به به‌كارهێنانی كاره‌باوە بگرن.
وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند “راگرتنی غاز ده‌بێته‌هۆی له‌ده‌ستدانی نزیكه‌ی هەزار و 400 مێگاوات له توانای به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای نیشتمانی، ئه‌گه‌ر راگرتنی غاز به‌رده‌وام بێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هه‌موو رێكاره هونه‌رییه پێویسته‌كانیان گرتووەتەبەر له رێگه‌ی دابه‌شكردنه‌وه‌ی كاره‌با و بهرهەمهێنانی هه‌موو ئه‌و یه‌كه به‌رهه‌مهێنه‌رانه‌ی كه له‌به‌رده‌ستدان، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریی ئه‌و كه‌مبوونه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه”.
ب ح