گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی دەستیپێکردەوە

مەودا میدیا-

لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی ئاشکرایکرد گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ ناوخۆ و دەرەوەی وڵات دەستپێکردووەتەوە.

دانا محەمەد، لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی رایگەیاند “دوای 40 رۆژ لە راگرتنی گەشتەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکەم گەشتی ئاسمانیی لە فڕۆکەخانەکەوە بەرەو ئوردن دەستیپێکرد و گەشتی پێچەوانە ئەنجام دەدرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی، بەپێی ئەو خشتەیەی دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی عیراقی ئاڕاستەی کردوون بەردەوام دەبێت”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لەماوەی 40 رۆژی رابردوودا بەهۆی جەنگی ئەمەریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران بە بڕیاری دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی عیراقی، گەشتی فڕۆکەخانەکان لە سەرتاسەریی وڵات راگیران.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان