مەودا میدیا-
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بەرپرسیارێتی وڵاتەکەی لە کوشتنی عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی باڵای ئێران پشتڕاستکردەوەو ئاشکرایکرد هەر کەسێک هەوڵی لەناوبردنی ئیسرائیل بدات هەمان چارەنووسی خامنەیی دەبێت.
یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند “خامنەیی سەرکردایەتی پلانێکی کردووە بە ئامانجی لەناوبردنی ئیسرائیل، بۆیە هەر سەرکردە و فەرماندەیەکی تر هەوڵی پاڵپشتیکردنی پلانەکانی دژبە وڵاتەکەی بدات، هەمان چارەنووسی دەبێت و لەناو دەبرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هێرشە سەربازییەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بە سەرۆکایەتی ترەمپ و ناتانیاهۆ زیانی زۆری بە ئێران گەیاندووە و بەمشێوەیە مەترسی و هەڕەشەکانی سەر ئیسرائیل کۆتاییهات”.
ئەوەشی خستەڕوو “سوپای ئیسرائیل بەتەواوی ئامادەیە لە هەر کاتێکدا و لەبەرانبەر هەر هەڕەشەیەکدا، پشت بە هێز و توانای خۆی ببەستێت بۆ بەرگریکردن لە وڵاتەکەی”.
ب ح