مهودا میدیا-
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری یاسایی و نێودەوڵەتیی رایگهیاند، ئامادهین بۆ ههر رووبەڕووبوونەوەو سیناریۆیەک له لایهن دوژمنانهوه..
کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەى ئێران رایگەیاند “تاران هەر هەنگاوێکی پێویست بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەمارۆی ئابووری دەگرێتەبەر، ئێران وەک کردەوەیەکی شەڕ رووبەڕووی ئەم گەمارۆیە دەبێتەوە”.
وتیشى “ئەمەریکا دوو جار رێکاری سەربازیی لە دژی ئێران گرتووەتەبەر و تووشی شکستێکی قورس بووە، ئەگەر بیەوێت شکستێکی گەورەتر ئەزموون بکات، ئەوا دەتوانێت جارێکی تر بژاردەی سەربازیی بەکاربهێنێتەوە”.
ئهوهشى خستهڕوو “ئێران بەردەوام دەبێت لە راوێژکاری و پەیوەندییەکان و ئاڵوگۆڕی پەیامەکان، بەڵام لە هەمان کاتدا تەنها پشت بە دیپلۆماسی نابەستێت و بۆ هەموو سیناریۆکان ئامادەیه”.
باسى لهوهشكرد “شەوی رابردوو شاندێکی قەتەری سەفەری تارانیان کرد و راوێژێکی دوو کاتژمێریمان هەبوو”.
ع