مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە”ئەمڕۆ پلەی گەرما دوو بۆ سێ پلە بەرز دەبێتەوە”.
كەشناسی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە” ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما دوو بۆ سێ پلە بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ، بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراویش بۆ هەندێك لە شارەكان بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر: 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی
دهۆك: 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 44 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 47 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 44 پلەی سیلیزی
ئاكرێ: 43پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 28 پلەی سیلیزی
هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، سبەی یەك شەممە 23ـی ئاب، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆمارەكانی ئەمرۆ.
ئ پ