حەیدەر عەبودی: مووچەی فەرمانبەران زامنکراوە

مەودا میدیا-

وتەبێژی حکومەتی عیراق ئاشکرایکرد سەرۆک وەزیران سوورە لەسەر رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و چاوپۆشی ناکات و ناوی هەموو ئەو کەسانە ئاشکرا دەکات کە گەندەڵی دەکەن و سامانی گشتیی وڵات بەفیڕۆ دەدەن.

حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عیراق رایگەیاند “مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بە هەرێمی کوردستانیشەوە دابینکراوە و هیچ هەنگاوێک بۆ چاپکردنی دراوی نوێ نییە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “حکوومەتی عریاق بەنیازە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان زیاد بکات، جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا لەسەرتاسەری وڵات جێگای نیگەرانی نییە و لەپێناو زیادکردنی داهاتی نانەوتییە.

ئەوەشی خستەڕوو “حکومەت پابەندە بە پێدان و دابینکردنی شایستەی دارایی گرێبەستەکان و فەرمانبەرانی رۆژانە، بەڵام گواستنەوەیان بۆ ناو میلاکی گشتیی لای وەزارەتی داراییە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان