مه‌ودا میدیا-
جێگری چاودێری بڕیارده‌ری ناوەندی خاتەمولئەنبیا رایگه‌یاند، پرسی هێنانی كه‌شتى فڕۆکەهه‌ڵگرى ئەمه‌ریکا لە ناوچەکە چووەتە قۆناغی بانگەشەییەوە و عه‌لى خامنەیی، رێبه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامیی ئێران وەڵامی ئەو بانگەشەیەی دایەوە.
محەمەد جەعفەر ئەسەدی، جێگری چاودێری بڕیارده‌ری ناوەندی خاتەمولئەنبیا رایگه‌یاند “خەڵکێ ئێمە بە باشی دەزانن کە ئەو پاپۆڕ و ئامێرانه کە لە کەنداوی فارس، دەریای عومان و ئوقیانووسەکانن، ساڵەهای ساڵە لە ناوچەکانی جیهان خەریکی هاتوچۆن”.
وتیشى “ئەمڕۆ پرسی هێنانی كه‌شتییه فڕۆكه هه‌ڵگره‌كان لە ناوچەکە چووەتە قۆناغی بانگەشەوە و ئایەتوڵڵا عه‌لى خامنەیی لەو بارەوە وتیان کەشتی هه‌ڵگر دەزگایەکی مەترسیدارە، بەڵام مەترسیدارتر لە ئەوە چەکێکە کە دەتوانێت كه‌شتییه‌كان لە ئاودا نوقم بکات”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئێمە ئامادەی بەرگرین و زۆر به‌هێزتر و بەهێزتر لە رابردوو رووبه‌ڕوویان دەبینەوە”.
ع