مه‌ودا میدیا-
به‌رپرسانى ئێران باس له مه‌رجه‌كانى وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وان پێیان وایه، ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنى ئه‌وه بدات كه كۆتایی به‌و كێشانه بهێنێت.
محەممەد باقر زولقه‌در، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رایگەیاند |داواکارییەکان بریتین لە کۆتایی هێنان بە هەڕەشەکانی ئەمه‌ریکا لە دژی ئێران، راگرتنی هێرشەکانی سەر هاوپەیمانەکانی لە لوبنان، فەلەستین، یەمەن و عیراق، هەڵگرتنی گەمارۆ و سزا سەپێنراوەکانی سەر تاران و ئازادکردنی سەروەت و سامانی سزادراوى ئێران”.
هەروەها سوپای پاسدارانی ئێران لە رێگەی حسێن موحێبی، وتەبێژی خۆیەوە جەختی لەوە کردەوە کە دووبارە کردنەوەی بەندەرەکە پەیوەستە بە قبوڵکردنی ئەو مەرجانە لەلایەن واشنتۆنەوە و پەیوەندی بە دانوستانەکانی عەممانەوە نییە.
پێشتریش عه‌باس عیراقچى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران وتى “گفتوگۆی راستەوخۆ نییە، تەنیا ئاڵوگۆڕی پەیام لە رێگەی نێوەندگرانەوە هه‌یه، تا ئەمەریکا بەردەوام بێت لە پێشێلکارییەکانی، هیچ دانوستانێک نابێت”.
لای خۆیەوە مەسعود پزیشكیان، سەرۆک کۆماری ئێران وتى “ئێران سەرکەوتوو و بەهێزە لەم ململانێیەدا”.
له لایه‌كى تره‌وه، ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی ئەمه‌ریکییەوە ڕایگەیاند “رێککەوتنەکە گەرووی هورمز دەکاتەوە، هەرکاتێک رێککەوتنەکە راگەیەندرا بۆ دەستپێکردنەوەی کەشتییە بازرگانییە بێ بەربەستەکان، ئەمه‌ریکا گەمارۆی سەر بەندەرەکانی ئێران هەڵدەگرێت، لەکاتێکدا ئەم رێوشوێنانە بەندە بە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی ئێرانەوە”.
ع