مەودا میدیا-
بەپێی هەواڵی پێگەیەکی تورکی ناوی مهزڵوم عهبدی، فهرماندهی پێشووی هێزهكانی سوریای دیموكرات (ههسهده) له لیستی سووری داواكراوانی توركیا دهرهێنراوە.
پێگەی مانشێت هابەر بڵاویکردەوە “دوابەدوای راگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) وەک پێکهاتەیەکی سەربازیی سەربەخۆ و تێکەڵکردنی بە دامودەزگاکانی دەوڵەتی سوریا، پێشهاتێکی بەرچاو سەبارەت بە مەزڵوم عەبدی روویدا، تۆماری عەبدی لە لیستی داواکراوەکانی تورکیا بۆ تیرۆر، لەژێر ناوی “فەرهات عەبدی شاهین” سڕاوەتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “عەبدی لە لیستی داواکراوانی لیستی سووری تورکیا بۆ تیرۆر لە ژێر ناوی “فەرهات عەبدی شاهین” بووە، بەڵام دوای پشکنینی ئەم دواییە ناوی ئەو لە لیستەکاندا نەماوە، چونکە ئێستا راوێژکاریی سەرۆک کۆماری سوریایە”.
ئەوەشی خستەڕوو “پێشتریش پەرەسەندنێکی هاوشێوە بۆ (سەمیر ئاسۆ) هەبوو کە بە (سیپان حەمۆ) ناسرابوو، هەروەها حەمۆ کە وەک جێگری وەزیری بەرگریی سوریا دەستنیشانکرابوو، لە لیستی تیرۆریستە داواکراوەکانی تورکیا دوورخرایەوە”.
ب ح