مەودا میدیا-
دوای درووستبوونی كێشەی دابەشكردنی ئاو لە بەشێك لە گەڕەكەكانی قەزای كەلار بەهۆی كاركردنەوە، ئەمڕۆ كێشەكان چارەسەركرا و دابەشكردنی ئاو دەستیپێكردەوە.
سەردەشت جاسم، لێپرسراوی دابەشكردنی ئاو لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی كەلار بە مەودا میدیای راگەیاند” بەهۆی نۆژەنكردنەوە و پێكەوە بەستنی بۆری ئاوی سەرەكی گەڕەكی راپەڕین بە پاڵاوگەی ئاوی كەلارەوە چەند گەڕەكێك ئاویان بەسەردا دابەشنەكراوە، بەڵام ئەمڕۆ كێشەكە چارەسەر كراوە و دەستیان بە دابەشكردنی ئاو كردووەتەوە”.
وتیشی”بەهۆی ئەوەی هەرگەڕەكێك دوو سەعات ئاو پێدەدرێت، بۆیە ئەمڕۆ هێشتا سەرجەم گەڕەكەكان ئاویان پێنەگەیشتووە، بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەمڕۆ هەموویان ئاویان بەسەردا دابەش دەكرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد” كەلار بە گشتی هیچ كێشەیەكی نەبوونی ئاوی خواردنەوە و دابەشكردنی ئاوی نییە بەشێك لە گەڕەكەكان رۆژنارۆژێك و بەشێكی تریشیان هەموو رۆژێك ئاویان بەسەردا دابەش دەكرێت”.
ئ پ