كێشه‌ى مووچه‌ چاره‌سه‌ربووه‌

مه‌ودا میدیا-

وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، كێشه‌ى مووچه‌ چاره‌سه‌ربووه‌ و مووچه‌ى مانگى شه‌ش هیچ كێشه‌ى نییه‌.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند “مووچەی مانگی شەش هیچ کێشەیەکی نییە، ئێستا وەزارەتی دارایی سەرقاڵی ناردنی لیستی (میزان مراجەعە)یە بۆ ئەوەی هاوشانی فەرمانبەرانی عیراق، مووچەی فەرمانبەرانی کوردستانیش دابەش بکرێت”.

وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم رایگه‌یاند، داهاتى ناوخۆ كه‌میكردووه‌، ئه‌وه‌ش به‌ ماناى ئه‌وه‌ دێت هه‌رێم ناتوانێت بۆ مانگى شه‌شیش 120 ملیار دینار بداته‌ به‌غدا.

پێشتر مه‌ودا میدیا ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه‌ “به‌غدا مووچه‌ى مانگى شه‌ش له‌ واده‌ى خۆى ده‌نێرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌رێم 120 ملیار راده‌ست نه‌كات، به‌غدا ئه‌و 120 ملیاره‌ له‌ پاره‌ى هه‌رێم ده‌برێت”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان