بانکی ناوەندیی چاپکردنی دراوی نوێ رەتدەکاتەوە

مەودا میدیا-

لیژنەی وەبەرهێنان و گەشەپێدانی پەرلەمان سەبارەت بە بەها و گۆڕینی دینار سەرانی بانکی باوەندییان کرد و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاریان تاوتوێ کرد.

نزار ناسر حسێن، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عیراق رایگەیاند “هیچ بڕیارێک بۆ چاپکردنی پارەی کاغەزی نوێ لە ئارادا نییە و هەوڵدەدەن بەهای دۆلار لە بازاڕەکاندا جێگیر بکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێشتر جیاوازی نێوان بەهای فەرمی دۆﻻر به‌رانبه‌ر دینار و نرخه‌كه‌ى له‌ بازاڕی رەش، 24% بوو، ئێستا دابەزیوە بۆ 9% ئەمەش بەهۆی رێکاری بانکییەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “بانکی ناوەندی پاڵپشتی هەموو بانکە حکومی و ئەهلییەکان دەکات بۆ پێدانی قەرزی ئاسان بە هاوڵاتییان کە لە (پێنج ملیۆن تاوەکو 15 ملیۆن دینارە)”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان