مەودا میدیا-
سەرۆکی پێشوتری ئەمریکا ئاشکرایکرد هەڵگیرساندنی جەنگ لەگەڵ ئێران خراپترین هەنگاوی دۆناڵد ترەمپ بوو، لە کاتێكدا لەگەڵ تاران رێککەوتبوو کە چەکی ئەتۆمی دروست نەکەن.
باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشوتری ئەمریکا، رایگەیاند “بەهۆی هەڵەکانی ترەمپەوە گەروی هورمزی کەوتەژێر دەسەڵاتی ئێرانەوە و بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخ و قەیرانی سووتەمەنی لە جیهاندا”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە کاتی سەرۆکایەتی ئەودا رێککەوتنی JCPOA لەگەڵ ئێران واژۆکرا کە تاران چەکی ئەتۆمی دروست نەکات، بەبێ ئەوەی هیچ موشيکێکیش بەکاربهێنن و نرخی سووتەمەنیش بەمشێوەیە بەرزببێتەوە”.
ب ح