مه‌ودا میدیا-
نرخى كوله‌كه‌ى ناوخۆ، به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه و نه‌مانى به‌رهه‌مى ناوخۆ گرانبووه و له ئێستا رۆژانه بڕێكى كه‌م له كوله‌كه ده‌چێته عه‌لوه‌كان.
ساڵانه، له كۆتاییه‌كانى مانگى تشرینى یه‌كه‌م، به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه و نه‌مانى به‌رهه‌مى ناوخۆ، نرخى سه‌وزه‌و میوه‌كان گران ده‌بێت، چه‌ند هه‌فته‌یه‌كیشه نرخى زۆرینه‌یان گرانبووه.
سه‌روه‌ر عه‌لى، به‌رپرسى سه‌ندیكاى عه‌لوه‌ى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “به‌رهه‌مى ناوخۆ به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت، ئه‌مه‌ش وایكردووه نرخى سه‌وزه و میوه‌كان كه‌مببنه‌وه و نرخیشیان گرانبێت”.
وتیشى “كوله‌كه‌ى ناوخۆ یه‌ك كیلۆ له عه‌لوه بۆ 1250 دینار گرانبووه، له دوكانه‌كانى ده‌ره‌وه 1500 و هه‌ندێ زیاتری ده‌ست هاوڵاتیی ده‌كه‌وێت”.
پێشتریش مه‌ودا میدیا ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه، نرخى په‌تاته و ته‌ماته و پیاز گرانبووه.
ع