بانکێک قەرز بە فەرمانبەرانی هەرێم دەدت

مەودا میدیا-

بانکی عيراقی ئيسلامیى بەشدار لە پڕۆژەی (هەژماری من) بەردەستبوونی خزمەتگوزاری (لەسەر مووچەکەت) پێدانی قەرز بە فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم رادەگەیەنێت.

بانکی عيراقى ئيسلامیى رایگەیاند “فەرمانبەران دەتوانن مانگانە قەرزێکی بێسوود وەربگرن کە بڕی 200 هەزار دینارە، بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لە مووچەی داهاتوویانەوە، بەپێی بنەماکانی شەریعەتی ئیسلام وەردەگیرێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “فەمانبەر دەتوانرێت لە هەر شوێنێکەوە بە ئاسانی لە رێگەی ئەپی IIB Mobile داوای خزمەتگوزارییەکە بکرێت، و پارەکە لە ماوەی چەند ساتێکدا راستەوخۆ دەگوازرێتەوە بۆ ئەکاونتەکەی”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان