مهودا میدیا-
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمهریکا (سێنتکۆم) ئەمڕۆ چوارشەممە کۆتاییهاتنی دوایین خولی هێرشەکانی کە ئێرانی کردە ئامانج راگەیاند.
سێنتکۆم لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە “لە 14ی تەمووزدا خولێکی ترى لێدان لە دژی ئێران ئەنجامدرا”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە “دەیان ئامانجی سەربازیمان لە نزیک گەرووی هورمز و ناوچە کەنارییەکانی ئێران داوە”.
لە بەیاننامەکەدا هاتووه “فڕۆکە جەنگییەکان، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان و کەشتییە جەنگییەکان تەقەمەنی بە رێنمایی وردی ئاراستەکراوی ئێرانیان ئاراستەی شوێنەکانی مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران کردووە”.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمهریکا رۆژی سێشەممە بە فۆکس نیوزی راگەیاند “هەفتەی داهاتوو هێرشەکانی ئەمهریکا بۆ سەر ئێران فراوانتر دەکات و وێستگەکانی کارەبا و پردەکانیش بگرێتەوە، ئەگەر تاران نەگەیشتە رێککەوتن”.
بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز وتی “هەفتەی داهاتوو بۆ ئەوان زۆر خراپ دەبێت، چونکە هەفتەی داهاتوو له وێستگەکانی کارەبا دەدەین”.
سوپای ئەمهریکا رایگەیاندووە”ئەمڕۆ کاتژمێر 4ى پاشنیوەڕۆ بەکاتی رۆژهەڵات، گەمارۆی دەریاییمان لەسەر ئەو کەشتیانەی کە دەچنە بەندەر و ناوچە کەنارییەکانی ئێران و دەچنە دەرەوە، دەستمان پێکردەوە”.
ع