ته‌ماته‌ى ناوخۆ كه‌مبووه‌ته‌وه‌ و گرانبووه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مى ناوخۆى ته‌ماته‌، نرخه‌كه‌ى له‌ بازاڕدا گرانبووه‌ و یه‌ك كیلۆ ته‌ماته‌ له‌ عه‌لوه‌ى سلێمانى بۆ نزیكه‌ى 1000 هه‌زار دینار به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

سه‌روه‌ر عه‌لى، به‌رپرسى عه‌لوه‌ى سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “یه‌ك كیلۆ ته‌ماته‌ له‌ناو عه‌لوه‌ به‌ 850 دیناره‌، نرخه‌كه‌ى به‌راورد به‌ دوو هه‌فته‌ى رابردوو گرانبووه‌”.

وتیشى “كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مى ناوخۆ هۆكارى گرانبوونى ته‌ماته‌یه‌، ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ گران بێت”.

له‌ كاتێكدا له‌ ناو عه‌لوه‌ یه‌ك كیلۆ ته‌ماته‌ به‌ 850 دیناره‌، له‌ ده‌ره‌وه‌ یه‌ك كیلۆ به‌ 1250 دینار ده‌گاته‌ ده‌ستى هاوڵاتیی و هه‌ندێك جۆرى ته‌ماته‌ش هه‌یه‌ یه‌ك كیلۆ به‌ 1000 دیناره‌.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان