مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى شه‌ڕ و ململانێكان و كه‌مى خستنه‌ڕووى نه‌وت، نرخى نه‌وتى سپیی ماڵان هێنده‌ى تر گرانبووه و ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له گرانبوون هاوڵاتیی تواناى كڕینى نابێت.
ئاكام سه‌روان، نه‌وتفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “نرخى نه‌وتى سپیی ماڵان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو گرانبووه و به‌راورد به مانگى رابردوو بۆ هه‌ر به‌رمیلێك چه‌ند هه‌زارێكى چووه‌ته‌سه‌ر”.
وتیشى “مانگى رابردوو یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى سپیی ماڵان له جۆرى باش كه عیراقییه، به 180 بۆ 190 هه‌زار دیناربوو كه ده‌كاته 200 لیتر”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئێستا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى ماڵان به 215 هه‌زار دیناره، خواستێكى كه‌مى له‌سه‌ره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام گرانبێت هاوڵاتیی تواناى نامێنێت بیكڕێت”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه هه‌رێمى كوردستان خاوه‌نى نه‌وتێكى زۆره‌و به‌غداش مانگانه 50 هه‌زار به‌رمیل ده‌داته‌وه به حكومه‌تى هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ى له پێویستیی ناوخۆ به‌كاربهێنرێت.
ع